بەغدا و ھەولێر لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دەدوێن

 

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی ھێزە عێراقیەكان ئاماژە بە ڕێكەوتنی نێوان ھێزەكانی عێراق و ھێزەكانی پێشمەرگە دەكات بۆ كارا كردنەوەی لێژنە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوولا

 

عەمید یەحیا ڕەسول دەڵێت پێویستە ھەردولا پێكەوە ھاوكاری ھەواڵگری بكەین و پێكەوە مەترسیەكانی تیرۆر دوربخەینەوە بەڵام گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك شتێكی ترە و لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە

 

ھاوكات وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند تا ئێستا لە گفتوگۆدان و پێشمەرگە نەگەڕاوەتەوە كەركوك

Back to top button