هەولێر : لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوارکەس بە سەختی بریندار بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/07/webste-qalb-wena-27.jpg)
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە ، ئەمڕۆ کاتژمێر 3 ی دوانیوەڕۆ بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە سەر رێگای هەریر ، شەقڵاوە لە نزیک گوندی باویان چوار کەس بە سەختی بریندار بوون .
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە پێکدادانەکە رووبەڕوو بووەو خەسارێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە .
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت لە جۆرەكانی هیۆندای و شۆفرلێت هاتۆتە ئاراوە و هۆکاریس تیژ ڕەوی بووە