پهرلهمانتارێكی پارتی: لهبارهی ساغنەبوونەوەی بەرھەمی جووتیاران وەزیری كشتوكاڵ بانگهێشتی پهرلهمان دهكرێت
جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی كوردستان رایدهگەیهنێ، سبەی سێ شەممە، لەبارەی كێشەكانی كشتوكاڵ و جووتیاران، كۆدەبینهوه.
شوان زراری، جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی کوردستان لهئهكاونتی تایبهتی خۆی له تۆری كۆمهلایهتی فهیسبوك بڵاویكردۆتهوه، بڕیاره سبەی كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی، لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ گفتگۆکردن لەسەر کێشەی ساغنەبوونەوەی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە.
ئەوەشی ڕاگهیاندووه، كە رەنگە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بانگهێشت بكەن، یانیش لێژنەیەك پێكبهێنن تاوەكوو سەردانی وەزیری كشتوكاڵ بكەن و هەوڵ بدەن بە هەموو لایەك كێشەی جووتیاران چارەسەر بكرێت.