لە بەغدا نووسەر و لێکۆلەری عێراقی لە بواری ئاسایش هیشام هاشمی تیرۆر کرا

كەمێک لەمەو بەر لە ناوچەی زەیونە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی هیشام هاشمی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

میدیاکانی عێراق لە زاری لیوا سەعد مەعن رایانگەیاندووە کە هیشام هاشمی لێکۆلەر و شرۆڤەکار لە بەردەم ماڵەکەی تیرۆر کراوەو  تەرمەکەی لە پزیشکی دادە لە بەغدا.

هەروەها میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە کە گرووپێکی چەکدار بە دوو ماتۆڕسکیل لە بەردەم ماڵەکەیدا لە ناوچەی زەیونە تەقەیان لێکردووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن نەفیس بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هیشام هاشمی
– لە 1973 لە بەغدا لە دایکبووە
– مێژوونووس و توێژەری کاروباری ئەمنی و ستراتیژی و گرووپە تووندئاژۆکان بوو
– چەندین توێژینەوە لەسەر گرووپە تووندئاژۆکان هەیە
– بە کالۆریۆس لە ئامار هەیە
Back to top button