مەحما خەلیل: حکومەتی عێراق ئامادە نەبوو لەگەڵ ئیدارەی نا شەرعی شنگال کۆببێتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و پاریزگاری مووسڵ سەردانی شنگالیان کرد و شاندەکە ڕەتی کردەوە لەگەڵ ئیدارەی ناشەرعیی شنگال کۆ ببێتەوە.

مەحەما خەلیل قائیمقامی شنگال  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” ئەو شاندەی کە سەردانی شنگالیانکرد یەکەم شاندی عێراقی بوو دان بە دەستوور و یاسای فەرمیی عێراقدا بنێت، چونکە ئەوان زانییان ئەو ئیدارەیەی ئێستا لە شنگالە ئیدارەیەکی تێکەڵاوی پەکەکە و هێزەکانیەتی و ناپەسەند و ناشەرعی و خۆسەپێنن.”

 

قائیمقامی شنگال گوتیشی : ” خەڵک و حکوومەت باش لەوە گەیشتوون کە ئیدارەی هەڵبژێردراوی خەڵک کامەیە، ئەو ئیدارە ناشەرعییەی هەیە، پەکەکە و هاوئاوازەکانی بۆ خۆیان دایانناوە و کار بۆ ئەوە دەکەن خەڵک نەگەڕێنەوە ناوچەکانیان و شنگال ئارامی بە خۆیەوە نەبینێت، چونکە باشبوونی ڕەوشی شنگال بەرژەوەندی و بازرگانیی ئەو هێزانە تێک دەدا.”

Back to top button