جۆن بۆلتن: ترەمپ لە کۆشکی هێندەی لە چێشتخانەکەوە بە دیار تیڤی دادەنیشێت ئامادە نیە هێندە گوێ لە راوێژکارەکانی بگرێت
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دوای ئەوەی کتێبێکی لە بارەی ترەمپ نوسی کە زیاتر رووداوەکانی تێدا یاداشتکراوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا رایگەیاند ترەمپ پێی گوتم رۆژانه ئاماده‌یه چه‌ند سه‌عاتێك سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن بكات، به‌ڵام ئاماده نییه گوێ له راوێژكاره‌كانی بگرێت”.
راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بە فۆکس نیوزی راگەیاندووە: “پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاتانه تۆمار بكه‌ین كه تره‌مپ له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌سه‌ری ده‌بات و به‌راودی بكه‌ین به به‌رامبه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی كه له چێشتخانه بچووكه‌كه‌ی كۆشكی سپی به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه به‌سه‌ری ده‌بات، زۆر كه‌مترە”.
جۆن بۆڵتن پارێزه‌ر و سیاسی كۆمارییه‌كان، پێشتر كاری دیپلۆماتی كردووه و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه له 9ی نیسانی 2018 وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به‌كار بووه و له 10ی ئه‌یلوولی 2019 ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه.