خواردنی مۆز 5 سوودی سەرسوڕهێنەرتان پێ دەگەیەنێت

مۆز میوەیەكی گەرمەسێری بەناوبانگە و دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی خۆراكی بەهێز كە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەكان و زۆر حاڵەتدا بكات. میوەیەكی خۆراكی  نایابە بەهۆی تایبەتمەندی لە دابەزاندنی كێش و لە بەرنامی رێجیمی رۆژانەدا خۆراكێكی سەرەكییە.

یەكەم: ڕێگر دەبێ لەوەی كالیسیۆمی نێو لەش  بەفیڕۆ بڕوات و  مژینی كالیسیۆم باشتر دەكات.

دووەم: رێگە لە كەمخوێنی دەگرێت بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ئاسن كە تێیدایە دەتوانێت سوڕی خوێن باشتر بكات و ڕێگە لە دروست بوونی كەمخوێنی بگرێت.

سێیەم: مۆز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ كە كرداری هەرسكردن باشتر دەكات و ڕێگە لە بەد هەرسی و قەبزی و سكچوون دەگرێت.

چوارەم: ئاستی شەكری خوێن رێك دەخات، مۆز میوەیەكی مەزنە دەتوانێ ئاستی گلوكۆز لە خوێندا ڕێك بخات، هەروەها دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی حاڵەتی دەروونی و خەمۆكی بدات.

شەشەم: خەمۆكی لەناو دەبات، مۆز دەتوانێت خەمۆكی لەناو ببات بەهۆی تریپتۆفان كە ماددەیەكی سەرەتاییە بۆ دروست بوونی خەمۆكی و دەیگۆرێت بۆ میلاتۆنین و سیرۆتۆنین كە باری دەروونی رێك دەخەن.

سەرچاوە/getholistichealth

Back to top button