فڕاكسیۆنی پارتی پەیامێكی بڵاو كردەوە
فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تیرۆركردنی هیشام هاشمی سەركۆنە دەكات و داوای دادگایی بكوژان دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تیرۆركردنی هیشام هاشمی لێكۆلەری سیاسی و ئەمنی ئیدانە كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەو روداوانە وامان لێدەكات جارێكی دیكە داوا بكەین كە پێویستە چەك تەنها بە دەست دەوڵەتەوە بێت و بە توندی مامەڵە لە گەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە لە دەرەوەی یاسان.
ئێمە وەك فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی ناوبراو و خۆشەویستانی رادەگەیەنیین، داواكاریشین بكوژانی هاشمی بدرێنە دادگا بۆ ئەوەی بە چارەنووسی عادیلانەی خۆیان بگەن و داواش لە دەزگا ئەمنییەكان دەكەین كە پێویستە ئەمن و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان بپارێزن.
شەوی ڕابردوو هیشام هاشمی لێكۆڵەر و شرۆڤەكاری سیاسی، لە بەردەم ماڵەكەی تیرۆر كرا، ئەوەیش كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی عێراق لێ كەوتەوە.