سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی تیرۆکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی و گۆشەنووسی رووداو دەکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منیی عێراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌که‌م که‌ دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له‌ به‌غدا تیرۆر کرا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی، داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات، تیرۆریستان بدۆزنه‌وه‌ و بیاندەنە دادگا.

Back to top button