كونسوڵی ئەمەریكا هەولێر جێدەهێڵێت

ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەهۆی تەوابوونی ئەركەكەی، هەولێر جێدەهێڵێت و بۆب وۆڵەر شوێنی دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2020 ، كونسوڵگەی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كورسدتان بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی تەواوبوونی ئەركی ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمەریكا، بڕیارە بەمنزیكانە بۆب وۆڵەر شوێنی بگرێتەوە.

فەیگن لە نامەكەیدا نووسیویەتی، لەگەڵ ئامادەكاریم بۆ بەجێهێشتنی هەولێر كە ئەم دوو ساڵەی ڕابردوو وەك ماڵی خۆم سەیرم كردووە، حەز دەكەم سوپاسگوزاری خۆم بۆ بەرانبەر هاوڕێ و یادگاری و پێكەوە بەدەستهێنانی كاری شایستە و مانادار ئاراستە بكەم.

باسی لەوەش كردووە، كاركردن لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی برەودان بە ئامانجە هاوبەشەكانمان، ئیمتیاز و شەرەف بوو بۆ من و لە هەمان كاتیشدا بووەتە بەشێكی دیار و سەرەكی پیشەكەم.

كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر 80 وێنه‌ی یادگاری خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: سەیری ئەم وێنانە بکەن کە نیشاندەری هەندێک لە بەرچاوترین ئەو ساتانەن لە هەرێمی کوردستان بەسەرم بردوون. سوپاستان دەکەم بۆ هاوبەشیپێکردنی کولتوورە نایابەکەتان لەگەڵمدا لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی رابردوودا.

ڕوونی كردووەتەوە، سوپاستان دەكەم بۆ هاوبەشی پێكردنی كولتوورە نایابەكەتان لەگەڵم لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوودا.

Back to top button