خێر خوازێک تەماتەی جوتیاران دەکرێتەوە بۆ ئەوەی رەنج بە خەسار نەبن

 

 

لە دوای ئەوەی بەشێک لە جوتیاران لە نەبوونی پرۆژەیەکی ساخکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵەییەکان بە تایبەت تەماتە لەو وەرزەدا ، بەشیکی زۆر لە تەماتەکانیان فڕیدایە سەر شەقامەکان ، خێر خوازێک پرۆژەیەکی کاتی ڕادەگەیەنێت لە بەرژەوەندی جوتیاراندا .

 

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات لە لیداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی : بە خۆشییەوە خێرخوازێکی سەرمایەدار ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کڕینەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی کورد بە بڕی هەر سەلەیەک ( سندووق ) بە 3 هەزار دینار ، هەر هەمان رۆژیش تەماتەکان بە سەرکەمپەکان و بنەماڵە هەژارەکاندا دابەش دەکات .

 

ئەم خێرخوازە داوای لە جوتیارانی وەزای خەبات کردووە لە کاتژمێر 4 تا 6 ی بەیانی رۆژانی چوارشەم و پێنجشەم بەرهەمەکانیان بهێننە مەفرەقی کەورگۆسک و لەوێ بەرهەمەکانیان لێ دەکڕدرێتەوە.

 

هاوکاتیش لە کاتی کڕینەوەی بەرهەمەکاندا سەرپەرشتی قایمقامییەت و چاودێری کشتو کاڵی قەزای خەبات لەوێ ئامادە دەبن

Back to top button