سەرۆکی حکومەت داوای هەماهەنگی و هاوبەشی هێزەدەکات لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد

 

لەو کۆبوونەوەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات هیزێکی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێک بێت بۆ پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەکردنی هەموو کێشە هەلپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختیشی لە گرنگیی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی کردەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

Back to top button