پۆلیسی هەولێر : دوو کەسمان بە تاوانی کوشتن دەستگیر کردووە

 

بە ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت لە شارۆچکەی بنەسڵاوە دوو کەسیان بە تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیر کردووە

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر دا هاتووە بە هۆی دەمەقالێ  وشەڕەتەقە لە شارۆچکەی بنەسڵاوی هەولێر هاووڵاتییەک کوژراوە ، بۆیەش تیمێکی لێکۆڵینەوە دەستبەجێ گەیشتۆتە شوێنی رووداوەکەو لە دوای نیو کاتژمێر توانیویانە دوو تەمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن .

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیان ناوە کە هاووڵاتی ( مەجید بەکر عەبدولکەریم ) لە کاتی ناوبژیوانیدا کوژراوە .

 

لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی  405 یاسای سزادان بەند کراون تا دەرچوونی پەڕاوی تایبەت بۆ ڕەوانە کردنی دادگا

Back to top button