رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێداویستی پزیشکی هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕیاری داوە 4 تۆن پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات
لەمبارەوە دکتۆر دیار ئیبراهیم ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان گوتی : 18ی ئەم مانگە کاروانێکی هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەگاتە هەولێر، کە پێکهاتووە لە 4 تۆن کەلوپەلی پشکنین و پێداویستی بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
هەروەها گوتیشی پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی ڕاستەخۆی لە گەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە بۆ گەیاندنی ئەو یارمەتییە پزیشکیانەی کە وا بڕیارە 18 ی مانگ بگاتە هەولێر