له هه‌ولێر ده‌رمانی چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێنرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/07/b10de5637a4d7ef104e1b70dc19e1e87_L.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی رووسیا رایگه‌یاند كه ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی فابیڤێر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) به‌كارهێناوه‌و كاریگه‌ری ئه‌رێنی و خێرای هه‌بووه، كۆمپانیای ئاوا مێدیكای هه‌ولێر وبه هاوكاری كۆمپانیایه‌كی هیندی دژه ڤایرۆسی فابیڤێریان دروستكردووه.
له باره‌ی جۆری ده‌رمانه‌كه شاخەوان زاهیر، بەڕێوەبەری مارکێتینگ و پەرەپێدان لە كۆمپانیای ئاوامێدیکا رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕیە جیهانیەکان بەسەرکەوتووی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمهێنا.
بەڕێوەبەری مارکێتینگ و پەرەپێدان لە كۆمپانیای ئاوامێدیکا گوتیشی: ئه‌و ده‌رمانه‌ی دروستكراوه له جۆری حه‌به كه چل ده‌نكه حه‌ب له خۆی ده‌گرێت و یەکەم بڕ بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نێردرا، بۆ ئەوەی بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا نوێ‌دا دابەش بکرێت.
بەگوێرەی زانیاترییەكانیش، بەپێی رێكەوتنی نێوان عێراق و رووسیا ئەم دەرمانە لە ھەرێمی كوردستان بەرھەم ھێنراوە.