ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی سنوری دهۆك له‌ جوتیاران ده‌كڕێته‌وه‌ و به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران دابه‌ش ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی زۆری به‌رهه‌مه‌كانیان و كه‌می نرخیان له‌ بازاڕه‌كان و ساغنه‌بوونه‌وه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند، بۆ ماوەی یەك ھەفتە بەرھەمی تەماتەی جوتیارانی سنووری دھۆك دەكڕێتەوە.

وەحید ئەمین، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی ده‌زگای خێر خوازی بارزانی  رایگەیاند، بۆ هاوكاری كردنی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ رۆژانه‌ سی ته‌ن ته‌ماته‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ده‌كڕینه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ 230 ته‌ن، پاشان به‌سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران دابه‌ش ده‌كرێـته‌وه‌.

بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی ده‌زگای خێر خوازی بارزانی راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ جوتیاران و په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی سنوری دهۆك سود له‌ پڕۆژه‌كه‌مان ده‌بینن

 

Back to top button