په‌رله‌مانتارێك: له ئاینده‌یه‌كی نزیك قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می بایۆمه‌تی ده‌ست پێده‌كات كه كۆتای به دوو مووچه‌ی ده‌هێنێت
دوای ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته واری جێبه‌جێكردن، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بڕیاره قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می بایۆمه‌تری ده‌ست پێبكات ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر لە تۆماری بایۆمەتری مووچە ملیۆنێک و 202 هەزار مووچەخۆر تۆمارکراون.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه ڕاگەیاندووه: ” لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادارکراینەوە كه لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی دووەمی بایۆمەتری و پاشانیش قۆناغی سێیەم دەست پێدەکا، كه ئه‌مه‌ش لە ١٠٠% کێشەی دوو مووچە و سێ مووچە چارەسەر دەکات، لەگەڵ کێشەی ژمێریاری”.
ئه‌و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “لە قۆناخی دووەمدا مووچەی یاسایی و نایاسایی لەگەڵ خانەشینی یاسایی و نایاسایی یەکلایی دەکرێنەوە و میلاکات بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، ژمارەی بێ هاوتای کەسی بۆ فەرمانبەران دروست دەکرێت، هەرکەس ژمارە ئەلیکترۆنی دەبێت و ناگۆڕێت و هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ فەرمانبەر دەبەسترێتەوە بەو ژمارەیە، ژمێریاری ناوەندی دروست دەکرێت، لە هەموو یەکە ژمێریارییەکان لە کوردستاندا ئەو سیستەمە دەبێت و هەمووی ئەلیکترۆنی دەبێـت”.
هه‌روه‌ها گوتیشی سیستەمی بایۆمەتری سێ قۆناغە، قۆناغی یەکەم ئەوەیان یەکلایی کردەوە کە کێن ئەوانەی مووچە لە حکوومەت وەردەگرن، قۆناغی دووەم و سێیەمی ماوە، ئەو قۆناغانەش زۆر گرنگن، کابینەی نۆیەم زۆر پشت بە بایۆمەتری دەبەستێت و کارای دەکات.