زانایهكی بهریتانی: كۆرۆنا بهر لهوهی له چین بڵاوببێتهوه له چهند ناوچهیهكی دیكهی جیهان ههبووه
لهگهڵ ئهوهی كۆرۆنا كه ناسراوه به كۆڤید 19 له شاری ووهانی چین سهری ههڵداو به جیهاندا بڵاو بوهوه كه ئێستا 12ملیۆن كهسی به خۆیهوه گرفتاركرد، شارەزایەكی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئاشكرایدەكات، ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش دەركەوتنی لە چین، لە چەندین ناوچەی دیكەی جیهاندا هەبوە و ڤایرۆسێكی شاراوە بووه تا ژینگهی ووهانی بۆ رهخساوهو بڵاو بووهتهوه.
تۆم جیفرسۆن شارەزای ڤایرۆس ناسی له زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی له بارهی كۆرۆناوه ئاشكرای كردووه كه “ن بەپێی زنجیرەیەك دۆزینەوەی نوێ دەركەوتوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش راگەیاندنی لە ئاسیا و بەتایبەتی چین، لە چەندین ناوچەی جیهاندا هەبوە.
رونیشیكردوەتەوە، بنچینەی ڤایرۆسەكە جیهانییە و چاوەڕێی دەرفەتی گونجاوی كردوە بۆ بڵاوبونەوەی بەشێوەیەكی خێرا، نمونەی ڤایرۆسەكە پێش دەركەوتنیشی لە چین، لە ئیسپانیا، ئیتاڵیا و بەڕازیل دۆزراونەتەوە، پێشی وایە دەبێت ڤایرۆسەكە رێگەی تری هەبێت بۆ گواستنەوە، كە تائێستا بەهۆی خێرایی بڵاوبونەوەی، ئاشكرانەكراوە.