بۆ چارەی 5 نەخۆشی گوێز بخۆن
گوێز بۆ زۆر نەخۆشی وەك چارەسەرێكی سروشتی و خێرا بەكاردێت، چەورییەكەی یەكێكە لەباشترین جۆرەكانی چەوری.
بێگومان ئەگەر پەیڕەوی پرۆگرامێكی خۆراكی تەندروست بكەیت، لە پێكهاتە خۆراكییەكانی دیكەی رۆژ بەها خۆراكییەكانی دیكە وەردەگریت و جەستەت لە ماددە خۆراكییە پێویستەكان تێر دەكەیت.
سوودەكانی گوێز :
1. بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن بەسوودە.
2. ئەگەری كەڵەكەبوونی خەپلەكانی خوێن و كڵۆبوونی خوێن كەم دەكاتەوە.
3. ئەگەری هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە
4. گوێز دژی شێرپەنجەیە.
5. بۆ پتەوی ئێسك بەسوودە.