10 سوودی زۆر گرنگی هەنجیر بزانە
هەنجیر یەكێكە لەو میوانەی ژمارەیەكی زۆر ڤیتامینی تێدایە، مرۆڤ لەكاتی خواردنیدا سوودێكی زۆری لێوەردەگرێت، لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكیدا دەركەوتووە، كە میوەی هەنجیر ئەو سوودانەی خوارەوەی هەیە :
1.گەدە نەرم و چاڵاك دەكات.
2.جگەر بەهێز دەكات.
3.میز هێنەرە.
4.بۆ مایەسیری بەسوودە.
5.بۆ دڵەكوتەو تەنگەنەفەسی و هەوكردنی سنگ سوودی هەیە.
6.ترشەڵۆكی ناو لەش كەمدەكاتەوە.
7.بۆ لم و بەردی ناو گورچیلە بەسوودە.
8.بۆ كۆكەی درێژخایەن سوودی هەیە.
9.چارەسەری قەبزی دەكات.
10.پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.