کەشناسی ھەرێم : پله‌ی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێم زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى پێنجشه‌ممه‌‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانى و دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى دهۆك نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

Back to top button