فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌مریكا: مسته‌فا كازمی كه‌وتوه‌ته كێڵگه‌یه‌كی مین و داوای مانه‌وه‌مان ده‌كات

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه‌ڕۆكی دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، كه كازمی به كیڵگه‌یه‌كی پڕ له (مین)دا ده‌ڕوات.
جه‌نڕاڵ كینیس ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندوه، مسته‌فا كازمی پێی خستوه‌ته كێڵگه‌یه‌كی مین و وا ده‌بینم پێویسته هاوكاریی بكه‌ین، ئه‌ویش بۆ رزگاربوون له‌و مه‌ترسیه، داوای مانه‌وه‌مان ده‌كات.
ماكینزی وتی كه كازمی هه‌وڵ ده‌دات گونجاوترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكاش ه‌گاته ئه‌نجامێكی شیاو له‌گه‌ڵ كازمیدا.
فه‌رمانده باڵاكه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندوه، هه‌ر كات ته‌ماشای كازمی و ره‌فتاره‌كانی ده‌كه‌م، هه‌ست به گه‌شبینی ده‌كه‌م.
دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە بەغدا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵەوە، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق، دا.
ئه‌مریكا و عیراق گه‌ڕێكی دانوستانیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ڕێوه‌برد كه به گفتوگۆی ستراتیژی ناوبرا، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراقیش رایگه‌یاندوه كه گه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی گفتوگۆكان به سه‌رۆكایه‌تیی خودی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت.