پۆخلەواتی ناپێگەیشتووی یوسف محمد

چاودێرێك

یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، ئەو پەرلەمانتارە توندڕۆیە پارێزگارە ئیسلامیەیی کە کاندیدی گۆران بوو بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سایتی (ئەلمۆنیتۆر) هەندێک قسەی کردووە کە پێویستە لەبەر خۆی نا بەڵکو لەبەر ڕای گشتی گفتوگۆیەکی بکەین.
یوسف محەمەد بۆ سایتی ناوبراو گوتویەتی”کاتێ منیان لە پردێ ناردەوە، دەمتوانی بەچەکەوە داخڵی هەولێربم” بەهەقیقەت ئەو قسەیە مرۆڤ سارد دەکاتەوە لەوەی کە پێی وابێ یوسف محمەد شایەنی ئەوبێ کە ئەندامی پەرلەمانیش بێت، چونکە دەبێ یەکێک بەو ئاستە کەسێتی درزوکەم و کوڕی تێدانەبێ کە بەوشێوەیە(فشە بکات)! هەروەها پێی وابێت کە بە خۆ هەڵکێشان دەکرێ گفتوگۆیەکی سیاسی پڕکاتەوە، یوسف محمەد چۆن دەیتوانێ لە پردێوە بەشەڕو بەچەک بێتە ناو شاری هەولێر لەکاتێکدا حزبەکەشی ناتوانێ ئەوەبکات؟
هەموومان بینیمان لەساڵی(٢٠١١) حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزەکانی زێرەڤانی ناردو چواردەوری بارەگاکەی گۆڕانی گرت، ئەو گۆرانەی کە یوسف محمەدی کاندید کردووە بۆ پەرلەمان، ئەوکات ئەگەر بیانویستبایە دەیانتوانی هیچ بۆ ئەو حزبە نەهێڵنەوە.

لەلایەکی تر یوسف محمەد قسەیەکی تردەکات و دەڵێ” ئەگەری دروستبوونی شەڕی ناوخۆ لەکوردستان ئێجگار زۆرە، پارتی و یەکێتی چەکیان هەیە، پێشمەرگە بەسەر ئەو دوو حزبە دابەش بوونەو ئەوانەش جیاوازی گەورەیان لەنێواندا هەیە” ئەوە قسەیەشی هەر لە نەزانینەوەیە و لەهەمانکات پیشاندانی ئاواتی خراپی یوسف محمەدە بۆ کوردستان، شەڕی ناوخۆ هەرگیز لەکوردستان ڕوونادات و یەکێتی و پارتیش دوو حزبن هەست بەبەرپرسیاریەتی خۆیان دەکەن، ئێستا دوای هەواڵ و تەقەلایەکی زۆر وەک لەگەڵ هەموو ئەو تێبینیانەی کەلەکاری سیاسی و ئیداری لە ناوچەی سلێمانی هەیە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهەردووباڵەکەیەوە گەڕایەوە بۆ سەر گفتوگۆ و هەست بەبەرپرسیاریەتی مێژووی خۆی دەکات.
کەواتە یوسف محمەد ئەو ئاواتە خراپەی خۆی کە دەیەوێت شەڕی ناوخۆ هەبێت، پشت بەکوێ دەبەستێت؟ دیارە یوسف ڕاستیەکان نابینێ و چاودێرییەکی باشیشی بۆ سیاسەت و دەنگو باسەکانی ڕۆژانە پێناکرێت.

یەکێکی تر لە قسەکانی یوسف محمەد ئەوەیە کە دەڵێ” حکومەتی عێراقی هیچ تاونبارنیە لەوەی بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڕیووە” هەروەها ئامارێک پیشکەش دەکات گوایە هەمیشە عێراق چاکەی کردووەو پارەی ناردووەو حکومەتی هەرێمی کوردستان تەخشان و پەخشانی کردووەو خواردویەتی! لەکۆتایشدا دەڵێ” هەقی حکومەتی عێراق بوو کە بودجەی کوردستان ببڕێت” ئەوەیان جاری یەکەم نییە کە ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان وابڵێ، پەرلەمانتارەکانی گۆڕان لە بەغداش لەبەرامبەر عەبادی ئەو قسانەیان کردووە، ئەو قسانەی یوسف محمەد دوای قسەکانی هۆشیار عبدالله دێت کى لەگەڵ حیدر عەبادی چی خراپەیە بەرامبەر بەکوردستانی کردی، دیارە لەبەرامبەردا پەرلەمانتارانی پارتی چۆن وەڵامی عەبادیان دایەوە.

قسەیەکی تری یوسف محمەد ئەوەیە کەباس لەسەربەخۆیی دەکات، ئەگەرچی بە ووشە ڕەتی ناکاتەوە، بەڵام دەڵێت” سەربەخۆیی کاتێک دەبێ کە بنەمایی دەوڵەت دانرابێ، دوای دەوڵەت ڕابگەینرێ” لەوەشدا ئەوە دەردەکەوێت کە یوسف نە ئاگایی لەمێژووە، نە ئاگای لە وڵاتی خۆیەتی و نەئاگاداری ئەزموونی کوردستانە، چونکە هیچ دەوڵەتێک نەبووە پیش ڕاگەیاندنی بتوانێ دام و دەزگای دەوڵەت بەجارێک دابمەزرێنێ، دام و دەزگاکانی دەوڵەت کاری دەوڵەتێکە کە بەیاسا دایدەمەزرێنێ، ئەگەر ئێمە لەیوسف ببپرسین:
-دەوڵەتێک دانەمەزرابێ و یاسای نەبێ چۆن دام و دەزگاکانی خۆی تەواودەکات؟
-کاتێ کە سەروەری و ئیرادەی تەواوی نەبێ، چۆن دەتوانێ ڕوانگای هەبێ بۆ دامەزراندی دام و دەزگای دەوڵەت؟
ئەوەشیان با وەڵامەکەی بۆ یوسف محمەد بمێنێتەوە.

لەکۆتایدا یوسف محەمەد پیاوێکی توندڕۆیە، دژی وڵاتی خۆیەتی، بەهیچ شێوەیەک شایەنی ئەوەنیە کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بێ، پێدەچێ بەکرێگیراویش بێت، چونکە ئەو قسانەی یوسف محەمەد دەیکات قسەی ئستفزازین و زیاتر لەقسەکانی ئەو سەردارە پاسدارانەی ئێران دەچێ کە ڕۆژانە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن و بوختانی بۆ هەڵدەبەستن.

Back to top button