سعودیه: باڵوێزی ئێران له عێراق تاوانباری جه‌نگه
خواكوڕك
وەزیری کاروباری کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌لامانه‌وه سه‌یره ئێران به‌ئاشكرا ده‌ستوه‌ردان له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات و دژی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، به‌داخه‌وه گوێبیستی هیچ ڕونکردنەوەیەکی عێراقیەکان نەبووین! سەروەریەکی ڕاستەقینەی گشتگیری نیه ئه‌و وڵاته”.
سامر سه‌بهان، هاوكات باڵیۆزی پێشووی سعودیە لە عێراق له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، ” ئێران تۆمه‌تبارێكی جه‌نگی كردووه بە باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە عێراق، كه‌چی داوادەکەن کونسوڵخانەی سعودیە لە هەولێر دابخرێت”.
پێشتر محەممەد حسێن رەجەبی فەرماندەی سوپای بەیتولموقەددەسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران گوتبووی، ده‌بێت کۆنسوڵخانەی سعوودیە هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵێت چونکە خەڵکی عێراق هیچ پێویستییەکيان بە سعوودیە نییە، هه‌مان رۆژ سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌ت ره‌تی ئه‌و قسه‌یه‌ی دایه‌وه.
له ئێستاشدا حكومه‌تی ئێران به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، عەمید عیراج مەسجەدی ڕاوێژکاری پێشووی سولەیمانیان وەکو باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاریکردوە.
مەسجەدی کەسێکی دیاری نێو سوپای پاسدارانه و ڕۆڵی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا هه‌یه، ناوبراو لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو ” بەشداریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی فەلوجە بۆ ئەوەیە پێگەی ئێران وەکو ناوەندی شیعە لە جیهاندا بمێنێتەوە”.