هێزی زێرڤانی بەرەوە چیای مەتین جوڵەی پێکرا

 

بەردەوامی هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی تورکیا لە سنووری زاخۆ بوو بە هۆی ئەوەی هێزی زێرەڤانی لە چیای مەتین جێگیر بکرێت ، هاوشانی هێزەکانی سەر سنوور .

 

ئەو فەوجەی هێزی زێرەڤانی دوێنێ شێشەممە لە چیای مەتین جێگیر کراون .

 

لەمبارەوە فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە لە بارەی جێگرکردنی ئەو هێزەی زێرەڤانی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : هۆی بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ، هێز لەو ناوچانە کەم بوون ، لە بەر ئەوەی لا کاتی شەڕی داعش زۆربەی ئەو هیزانە بۆ بەرەکانی جەنگ تەرخان کرابوون .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتی : لەگەڵ جێگیر بوونی ئەو هێزە ، هێزی فەرماندەیی دهۆکیش لە چەند خاڵێک جێگیر بوون بۆ بەرەرچدانەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو .

Back to top button