نەسروڵڵا:جگە ئیسرائیل ھاوكاری ھەموو وڵاتێك وەردەگرین

 

لە وتارێكی نوێدا كە لە ژێرزەمینێكی نادیارەوە تۆمار كرا بوو،حەسەن نەسروڵڵا سەرۆكی میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنانی تیشكی خستە سەر دۆخی خراپی تەندروستی لە لوبنان

 

بۆ یەكەمجار نەسروڵڵا بە ناچاری ڕایگەیاند گەر ئەمریكا ھاوكاری تەندروستی پێشكەشی لوبنان بكات سوپاسی دەكەن بەڵام ھاوكاری لە ئیسرائیل ڕەتدەكەنەوە

 

جگە لە خراپی دۆخی ئابوری و ئەمنی لە ئێستا لوبنان دۆخی تەندروستی زۆر خراپەو چاودێرانی دۆخی لوبنانیش دەڵێن ئێران پێ بخاتە ھەر وڵاتێك وێرانی دەكات

Back to top button