بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڕیارێک بۆ فەرمانبەرانی دەردەکات
بە ڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە نووسراوێکدا بڕیارێک ئاشکرا دەکات بۆ ئەو پزیشک و فەرمانبەرانەی دەنگۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا بڵاو دەبێتەوە .
لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەرمیاندا هاتووە “هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك دەنگۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاو بێتەوە ، پێویستە پشكنینی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی تایبەت بە كۆرۆنا بكات و هاوکاتیش مۆڵەتی یاسایی پێدەدرێت کار نەکات تا دوای چاک بوونەوەی .
لە کۆتاییشدا جەخت لەوە دەکاتەوە هەر فەرمانبەر و پزیشک و کارمەندێک بڕیارەکە پشت گوێ بخات لێپێچینەوەی لێدەکرێت