دوای ڕاوێژ پلەی  نایاسایی لە سێ هەزار كەس وەردەگیرێتەوە

 

لە دەستپێکی پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە نهێنیەکانی گەندەڵی لە بواری دامەزراندن  و پەلە بەرزکردنەوە نایاساییەکان ئاشکرا دەکڕین و بڕیاریان لە سەر دراوە .

 

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی لیژەی تایبەت بە پێداچوونەوەی چاکسازی لە ئێستادا دەرکەوتووە نزیک بە 3 هەزار کەس بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕێنمایی بڕوا نامە و ئەزموونی ساڵی کاردن پلەیان بەرز کراوەتەوە ، بۆیەش بڕیارە پلەکانیان لێ وەرگیرێتەوە کە بریتین لەو ئامارانەی خوارەوە .

 

یەک هەزار و 557 کەس پلەیان وەک ڕاوێژکار و بریکاری وەزیر و سەدان پۆستی تر بەرز کراوەتەوە بە بێ ڕەچاوکردنی یاسا ، بۆیەش هەموو ئەو کەسانەی بەم شێوە نایاسییە مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە ، بە پۆست و بە مووچەوە لێیان دەستێندرێتەوە .

 

پلەی نایاسایی وەزیر و بریکار و ڕاوێژکاریش 461 کەسی لەخۆ گرتووە کە تەنانەت بۆ یەک رۆژیش لەوپۆستانەدا بە فەرمی کاریان نەکردووە و دواتر خانەنشین کراون ، بۆیەش مافی خانەنشینی ئەوانیش هەڵدەوەشێتەوە .

Back to top button