دووحاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
لە راگەیاندراوێکدا قایمقامیەتی سەیدا سادق ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ دوو هاووڵاتی دیکە کە خەڵکی سەید سادق و حاجیاوا بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داو بۆ بە خاک سپاردن ڕەوانەی ناوچەکانی خۆیان کراونەتەوە .
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە تووشبووکان تەمەنیان لە نێوان 55 بۆ 60 ساڵ دا بووە و لە دوای چەندین رۆژ چارەسەر وەرگرتن و چاودێری بە داخەوە گیانیان لە دەست دا.