150 مێگاوات بە کارەبای نشتیمانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

 

 

 

لەم مانگەدا هاوکات لە گەڵ زیاد کردنی بەرهەمهێنانی کارەبا ، ئاشکراش دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا 150 مێگابایتی دیکە بۆ کارەبای نشتیمانی زیاد دەکرێت

 

لەمبارەوە وەزارەتی كارەبا لە زاری ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا ئاشکرای دەکات سەرەڕای زیاد بوونی بەکارهێنانی کارەبا لەم وەرزەدا ، وەزارەتی کارەبا توانیویەتی رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا بداتە هاوولاتیان ، هۆکاری ئەو بەردەوامییەشبە بەردانەوەی 275 مەتری سێجا لە چركەیەكدا لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دوكان لە 120 مێگاوات كارەباوە بۆ 200 مێگاوات زیادیكردوو لە دەربەندیخانیش لە 70 مێگاوات كارەباوە بۆ 90 مێگاوات كارەبا زیادبوو.

 

 

هاوکاتیش بڕیارە  لە ھەفتەی داهاتوودا لە وێستگەی خەباتەوە  150 مێگاوات  كارەبای دیكە بخرێتە سەر تۆڕی کارەبای نشتیمانی

Back to top button