پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تاوانی کوشتنی دوو کەس دەستگیر کرد
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، کەسێکیان بە تاوانی کوشتنی دووکەس دەستگیر کردووە .
تاوانبار لە شەڕ و تێک هەڵچوونێکی کۆمەڵایەتیدا کە کاتژمێر 4 ی بەیانی لە گەڕەکێکی هەولێر رووی داوە ، زڕدایک و برایەکی بە دەستڕێژی فیشەک کوشتووە .
لە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە تواندراوە بکوژەکە دەستگیر بکرێت و لە دوای لێپێچینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە .
لە ئێستادا تاوانبار بە ناوی ( ع، ج ، ئ ) بە پێی مادەی ( 406 ) ی یاسای سزادان بەند کراوە و دراوەتە دادگا .