ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئاراس خالیدی ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌ژارانی سنوری سلێمانی كردووه
دوای ئه‌وه‌ی له سنوری سلێمانی گه‌نجێك به ناوی ئاراس خالیدی توانی سود له ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وهربدرێـ بۆ هاوكاری كردنی خه‌لكی كه‌مده‌رامه‌ت له رێگای گه‌یاندنی ده‌نگی كه‌خه‌لكی فه‌قیر به گوێی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و خه‌لكی خوا پێداو به هۆیه‌وه توانیویه‌تی هاوكاری چه‌ندین كه‌سی هه‌ژار بكات.
ئاراس خالیدی گه‌نجێكی سنوری سلێمانیه به هۆی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ هاوكاری كردنی هه‌ژاران له ئێستادا خه‌لكی به غهیسی كوردی ناوی ده‌به‌ن، كه توانیویه‌تی له رێگا كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری له خواپێدا و ده‌وله‌مه‌نده‌كان هاوكاری ده‌یان كه‌سی كه‌مده‌رامه‌ت بكات.
له یه‌كێك له لایڤه‌كانی فه‌یسبووك راسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێتی نایه‌وێت كه‌س هاووكاری هاوڵاتیان كه‌م ده‌رامه‌ت بكات، به هۆی هه‌وله بهردهوامهكانم له نێو ئاسایشی سلێمانی كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و داوای راگرتنی كاره‌كه‌می لێ‌كرد دوای ئه‌وه‌ی كه رهفزمكردهوه داواكاریه‌كه پێی گوتم ته‌له‌فۆنه‌كه دابخه ههردهتكوژم