شاخەوان عەبدولڵا وەڵامی نەجمەدین كەریم دەداتەوە

خواكوڕك
 
دوای ئەوەی پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق شاخەوان عەبدولڵا رایگەیاند كە عەبادی گوتوویەتی هۆكاری دواكەوتنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە بەرێز پارێزگاری كەركووك هۆكارە، پارێزگاری كەركووك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا گوتی پەرلەمانتارەكانمان راست ناكەن شاخەوان عەبدولڵا وەڵامی نەجمەدین كەریم دەداتەوە.
 
شاخەوان عەبدولڵا لە پۆستێكی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك، لەژێر ناونیشانی (وەڵامێک بۆ بەڕێز نجم الدین کریم پارێزگاری کەرکوک) دەنووسێت دکتۆر نجم الدین کریم لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە وەڵامی یەکێک لەمیدیاکان دەڵێت پەرلەمانتارەکان راست ناکەن کە گوایە ئەو بەرپرسیارە لە ئەنجامنەدانی ئۆپەراسێونی حویجە ، من خۆزگەم دەخواست بەڕێز پارێزگاری کەرکوک لە بڕی ئەوەی بڵێت پەرلەمانتارەکانمان راست ناکەن جورئەتی ئەوەی بکردایە بیگوتایە عبادی راست ناکات چونکە ئێمە قسەی ئەومان گێراوەتەوە ، ئەمە لەکاتێکدایە دەمەوێت بە دکتۆر نجم الدین بڵێم کە من لەبڕی ئەو وتم نەخێر تۆ سەرۆک وەزیرانی بەرپرسی وتی نەخێر نجم الدین کریم یش داوای لێبوردنی لێم کردوە کە لە ڕابردوو منی اتهام کردوە ، وە لەژوری خۆی پیم وت تۆ کەرکوکت پشت گوێ خستوەو کۆمەڵێک بابەتمان لەڕوی خۆی باسکرد کەدڵنیام زۆرێک لەبەڕیزتان جورئەتی باسکردنی ناکەن.
 
 
هەر لە وەڵامەكەی دا عەبدولڵا دەلێت بۆیە دەڵێم خۆزگە جەنابت هیندە پەلەت کرد لە وەڵامدانەوەی ئێمە نیو هێندە پەلەت بکردایا لە دەست نیشان کردنی ئەو بەرپرس و مافیانەی کە رۆژانە کوڕی خەڵک بەکار دەهێنن بۆ ڕاوروت و دزی و زەوی داگیر کردن ، و رۆژانە لە لیژنە خەریکی دورخستنەوەی کەرکوکم لەو تۆمەتانەی دەدریتە پاڵ ئیدارە و خەڵکی شارەکە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری کە بە ئەرکی سەرشانی خۆم زانیوە، دەشلێت ڕێزی تەواوم بۆ بەرپرسە تێکۆشەرو دەست پاکەکانە کە تائێستا ڕێژەی زۆرینە پێک دینن .
Back to top button