مایك پۆمپیۆ : ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانیدا گرتووە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مانگی رابردو وڵاتەکەی دەستی بەسەر کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانیدا گرتوە کە چەکی بۆ حوسییەکانی یەمەن رەوانە کردووە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزه‌كانی ئەمریکا مانگی رابردوو دەستی بەسەر کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانی گرتوەکە کە چەکی بۆ حوسییەکانی یەمەن رەوانە کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت هیچ کەسێك وا بیرکاتەوە کە ئێران چەك بۆ کاری ئاشتیانە بەکاردەهێنێت، بەڵکو دەبێت بریاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەك بۆ ئەو وڵاتە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درێژبکرێتەوە.

Back to top button