بەئامادە بوونی 60 كۆمپانیايى بەلجیكا كۆنفراسی ئابووری لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەلجیکا سازدەكرێت
خواكوڕك
وا بریارە رۆژی سێشەممە، رێكەوتنی 17ی 1ی 2016 کۆنفرانسێکی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی فڵاندێرزی بەلجیکا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 کۆمپانیای بەلجیکی بەرێوە بچێت.
لەو بارەیەوە د.دلاوەر خالد ئاژگەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە خواكوڕكی راگەیاند لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە مەبەستی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی بێنالۆکس بڕیارە رۆژی سێشەممە رێکەوتی 17.01.2017 لە سەر بانگێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی فلاندەرز
بۆ بەشداری لەکۆنفرانسێکی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی فڵاندێرزی بەلجیکا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. علی سندی وەزیری پلاندان و شاندی یاوەری کە پێکهاتووە لە چەند بەرەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و پیشە سازی و هەروها نوێنەری ژووری بازرگانی کوردستان بگەنە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا.
هەروەها ئاژگەیی راشی گەیاند، ئەم کۆنفرانسە لە لایەن حکومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا و ژووری بازرگانی فلاندەرز وە بە هەماهەنگی لە گەل نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بەرێوە دەچێت.