بومەلەرزە لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان روویدا

بوومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری خانەقین لە باشووری کوردستانی دا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر 9:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بومەلەرزەیەک بەدوری 17 کیلۆمەتر رۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی هەژاند و گوڕی بومەلەرزەکەش 3.4 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە ناوچەی قەسری شیرنی ئێران تۆمارکراوە و کاریگەرییەکەی بەدووری 17 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە دەرکەوتووە.

هەروەك لە بەیاننامەکەدا هاتووە، گوڕی بومەلەرزەکە 3.4 پلە بوە بە پێوەری رێختەر و بەشێکی زۆر هاوڵاتیانی خانەقین هەستیان پێنەکردوە، ئەوەش دوەمین روودانی بومەلەرزەیە لەماوەی 24 کاتژمێردا.

Back to top button