کەرکوک : بە تۆمەتی بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ ، باندێک دەستگیر کران
لە ڕاگەیاندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نشتیمانی عێراقی لە کەرکوک ئاشکرای دەکات بۆ یەکەمجارە باندێك دەستگیر دەکەن کە کاریان بازرگانیکردن بووە بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە .
باندەکە لە دوو ئافرەت و پیاوێک پێک هاتوون کە لە رێگای تۆڕی کۆمەلایەتییەوە هاووڵاتیانیان هەڵخەڵەتاندووە و دواتر بە کاریان هێناون و ئەندامانی جەستەیان دەرهێناون بۆ بازرگانیکردن .