پردی دەربەندی ڕانیە نۆژەن دەکرێتەوە

 

 

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتە جێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، دەست دەکرێت بە نۆژەن کردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە .

 

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە بە بڕیاری دانا عەبدولکەریم  وەزیری ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی پردی دەربەندی رانیە .

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە لە لایەن وەزیری نیشتە جێبوون و ئاوەدان کردنەوە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیاری پرۆژەکە دەکرێت بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا پرۆژەکە کۆتایی پێبێت و کارئاسانی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان بکرێت

Back to top button