گرووپێک لە دەروێشانی کەسنەزانی بەشمشیر هەڵیانکوتاوەتە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ
لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان ، لیوا مەریوان شیخ کەمال سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت گرووپێک دەروێش بە شمشیرەوە هێرشیان بۆ هێناون .
ئەو دەروێشانە سەر بە تەریقەتی قادری و دەروێشی خوالێخۆشبوو شیخ محەممەدی کەسنەزانین و لە ئێستادا بە شمشیر و چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەر خالە سنوورییەکەو نزیک بە 200 کەس دەبن .
نوێ دەکرێتەوە