چوار دەروێش کوژران و بە سەدان دەروێشیش بەبێ پشکنین خۆیان کرد بەناو هەرێمی کوردستاندا
دەروێشەکانی تەریقەتی قادری بۆ بەشداری کردن لە پرسەی شێخ محەممەد کەسنەزانی لە رۆژهەڵاتەوە ، بە شمشیر هێرشیان کردە سەر خاڵی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ و بە بێ ڕەچاوکردنی قەدەغەی هاتووچۆ خۆیان کرد بە ناو خاكی هەرێمی کوردستاندا .
لە کاتی تێپەڕکردنی خاڵی سنووری نێوان رۆهەڵات و باشووری کوردستان ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران ، چوار دەروێش کوژران و بە دەیانیش بریندار بوون .
ئەو هێرشانەش لە کاتێکدا روویان داوە کە لە هەر دووک دیوی رۆژهەڵات و باشوور ڕێگریان لێ کراوە بۆ هاتنە ناوەوەی باشووری کوردستان .
لەمبارەوە لیوا مەریوان شێخ کەماڵ بەرپرسی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ گوتی لە کاتی ڕێگری کردنیان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە ، تەقە کردن بۆتە هۆکاری بشێوی و دەروێشەکانیش هێرشیان ردۆتە سەر هێزە ئەمنییەکان و ئەونیش دەسترێژیان لێ کردوون وچواریان لێ کوشتوون .
لە ئێستادا بە سەدان دەروێش هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و هیچ پشکنینێکی کۆرۆناشیان بۆ ئەنجام نەدراوە