بۆ مەبەستێکی دیاری کراو کارەبای نشتیمانی زیاد کرا

 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیاندنێکی چوار خاڵیدا بۆ بەدەنگەوە هاتنی وەزارەتی پەروەردەو ڕیز لە قوتابیان لە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا ، 100 مێگاوات کارەبای نشتیمانی بە تۆری کارەبای هەرێم زیاد دەکات بۆ ئەوەی لە کاتی ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا ، قوتابیان بتوانن لە بەر فێنکایی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئەو خالانە ڕەچاو کراون بۆ رۆژانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان

 

1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.

 

2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.

 

3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت .

 

4- پاش 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكاردەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.

Back to top button