سێ سه‌ربازی توركیا كوژران و شه‌شی دیكه‌ش بریندار بوون
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی تهقهمهنیهكان و هه‌ندێك جۆره‌ی گوله‌ی چه‌ك بوونه بۆ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سنوری پارێزگای ساكاریا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه سێ سه‌ربازی توركیا كوژران و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش له نزیك ته‌قینه‌وه‌كه بریندار بون.
ئاژانسی هه‌والی ئه‌نادۆلی توركی له زاری چه‌تین ئۆكتای كاڵدرم، پارێزگاری ساكاریا گواستۆتیهوه كه له ناوچه‌ی شاخاوی شارۆچكه‌ی ئاداپازاری سەربە ساکاریا تەقینەوەیەک رویداوە و بە هۆیەوە سێ سەرباز کوژراون و شەش کەسی تریش برینداربوون.
پارێزگاری ساكاریا راشیگه‌یاندووه: دوای ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌ی یارییه ئاگرینییهكانی هه‌نده‌ك له سێی ته‌مووزدا، به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ساكاریا، ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ئێره به تیمی شاره‌زا گواستراونه‌ته‌وه بۆ چاڵه به‌رده‌كانی ناوچه‌ی تاشكیسی لە شارۆچكه‌ی ئاداپازار و له میانی گواستنه‌وه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه.
هەفتەی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی دروستکردنی یاریی ئاگرین لە ساکاریا لانی کەم چوار کەس کوژران و بەدەیانی تر برینداربوون.