گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌رده‌م دادگای زاخۆ گه‌نجێكی كوشت ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد
دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌ده‌م دادگای زاخۆ گه‌نجێك درایه به‌ر ده‌ست رێژی گولـله و كوژرا پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند رۆژێك پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند كه توانراوه بكوژی ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر بكه‌ن.
هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بكوژی ” حجی ئه‌حمه‌د” ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نجێكی له‌به‌رده‌م دادگای زاخۆ كوشت خۆى ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان له گه‌ڕاندابوون به‌دوای بكوژه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ بكوژه‌كه خۆی خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه.
له باره‌ی ناسنامه‌ی بكوژهكهشهوه هێمن سلێمان ڕایگه‌یاند: بكوژه‌كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵانه به ناوی (م،س،ح) و پاش خۆڕاده‌ستكردنی به پۆلیس به پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراوه.