گوتەبێژی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا عێراق گهیشته قۆناغی سێیهمی مهترسیداری تووشبوون به كۆرۆنا بۆیه پێویسته 14 رۆژ قهدهغهی هاتوچۆ رابگهیێندرێت
دوای ئهویه ژمارهی تووشبوون و گیان له دهستدا به هۆی كۆرۆنا له عێراق رووی له زیاد بوونكرد، شانهی قهیرانهكانی پهرلهمانی عێراق رایدهگهیێنێت كه عێراق چووهته ئاستی سێیهمی مهترسیداری تووشبوون به كۆرۆنا بۆیه پێویسته 14 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆی تەواو بسەپێنرێت.
فالح زیادی، گوتەبێژی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا به میدیاكانی عێراقی رایگەیاند، لەکاتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری تەندروستی باسی ئەوەیان کردووە کە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوونەتە ئاستی سێیەم، باشترین چارەسەری زانستی و رای لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانیش ئەوەیە، کە قەدەخەی هاتووچۆی ناچاری بۆ ماوەی 14 رۆژ بسەپێنرێت، ئەمەش بۆچوونێکی زانستییە.
گوتەبێژی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بۆچوونەش داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین قەدەخەی هاتووچۆی تووند جێبەجێ بکەن و لیژنەی هاوبەش لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی سەرجەم پارێزگاکان بکرێت؛ هەروەها پێویستە ئیرادەیەکی جەماوەری و حکومی هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پەتایە بەو مەرجەی هاووڵاتییان هاوکاربن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 69 هەزار و 612 کەسن کە دوو هەزار و 882 کەسیان گیانیان لەدەستداوە ئێستا 27 هەزار و 228 کەسیش ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا چالاکە.