سه‌رۆكی شاره‌وانی سیئۆل دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ونبوونی به‌ مردووی دۆزرایه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور چه‌ند كاتژمێرێك دیار نامێنێت پاش گه‌ڕانی پۆلیس له‌ نێو یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی سیئۆل سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌ مردووی دۆزرایه‌وه‌.
میدیاكانی كۆریای باشووری رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كچی سه‌رۆكی شاره‌وانی سیئۆل په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ باوی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌كی كردووه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی وه‌سیه‌ت بووه‌ له‌ ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ دوای چه‌ندین كاتژمێر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
نزیکەی 150 ئەفسەری پۆلیس بە درۆن و سەگی پۆلیسییەوە لە پارکی واریۆنگ لە سیئۆل بەدوایدا دەگەڕان تاوەکو بە مردوویی دۆزیویانەتەوە.
پارک وۆن سوون تەمەنی 64 ساڵە و لە ساڵی 2011وە وەکو سەرۆکی شارەوانیی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دەستبەکاربووە، لە ساڵی 2014 و 2018 بۆ هەمان پۆست هەڵبژێردراوەتەوە، پارک وۆن سوون ببێتە یەکێک لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور، بەڵام لەم دواییانەدا تۆمەتبارکرابوو بە ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی.
Back to top button