كه‌ركووك له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 113 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركران

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك زیادیانكرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 113 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا تۆمارکراوە و چوار حاڵەتی مردنیش بەهۆی پەتاکە هەبوە، کۆی توشبووانیش گەیشتە هەزار و 840 کەس.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،  لە 24 کاتژمێری رابردودا 113 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 51 توشبووش چاکبوونەتەوە و چوار توشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش هاتوە، له‌ئێستادا هه‌زار و 23 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش پشكنینیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت و تائێستا لە کەرکوک  هەزار و 840 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 716 کەس چاکبوونەتەوە و 101 کەسیش بەهۆی کاریگەری پەتاکە گیانیان لەدەستداوە، توشبوانی دیکەش لە ئێستادا لە ژێرچاودێری پزیشکیدان.
Back to top button