پەرلەمانتارێكی عێراقی بەتاڵان بردنی نەوتی عێراق ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

ئەندام پەرلەمانتارێكی ( التحالف الوطني) سادق المحنأ لە پەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا، چەندین دۆسیەی نەوت لە عێراق ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنن، دزی و بەتاڵان بردنی نەوت ڕۆژانە لە سەد هەزار تا سێ سەد هەزار بەرمیلە لە عێراق کە نرخەکەی ڕۆژانە نزیکەی بیست ملیۆن دۆلار دەبێت  و ساڵانەش ۷ ملیار دۆلارە.

 

سادق المحنأ ئەندام پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر ناشەفافی و قورخكاری بیرەنەوتیەكانی عێراق چەندین بەڵگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، بەهۆی نەبون و نەبەستنی پێوانەی تایبەت  (عدادات) لە بۆریە نەوتیەکان لە ساڵی (2008) تا ئێستا گەر هەشبن  تەنها شکڵین و کار ناکەن، وەنوسراوی زۆربەی کۆمپانیاکانم لایە کە تێکڕا تەئکید دەکەنەوە لەوەی کە کار ناکەن، وە پشکنەرە جیهانیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە  داهاتی ئەو نەوتەی دەنێردرێتە دەرەوە ڕاست نیەو ڕێژەیەکی زۆر کەمی بۆ عێراقەو ئەوی تری بەتاڵان دەبردرێت.

 

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەند ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایانگەیاندبوو كە هەناردەی نەوتی عێراق شەفافە و ئاشكرا دیارە كە چەند دەفرۆشێت بەڵام لەلایان ئەو ئەندام پەرلەمانتارە عێراقیەوە لەم كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دەری دەخات كە هەموو داتا و ژماردنی هەناردەی نەوتی عێراقی ساختەیە و بەڵگەشیان لەسەر ئەم ساختەیە ئاشكرا دەكەن.

 

 

Back to top button