تەریقەتی قادری راگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک دەروێش و موریدی تەریقەتی قادری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو سلێمانی هاتن بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی رێبەری تەریقەتی قادری شێخ محەمەد کەسنزانی، ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ده‌روێش و خه‌لیفه‌كانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان كرد.
تەریقەتی قادری راشیگە‌یاندووە، تكایان وایه لەبەر دۆخی تەندروستی جیهانی و ناوچەکە پێویست ده‌كات هه‌موان پابه‌ندی رێنمایی ته‌ندروستییه‌كان بن و داوا دەکەن لەم دۆخەدا سەردانی هەرێمی کوردستان نەکەن و له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا پرسە بگێڕن.