هێزێكی پێشمهرگهی زێرهڤانی له چیای مهتین جێگیر دهكرێن
دوای ئهوهی توركیا به بیانووی بوونی بنكهو بارهگاكانی پهكهكه هێڕشی كرده سهر باشووری كوردستان، سنورهكانی خاكی باشوری كوردستانی بهزاند هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانیش لە چیای مەتین جێگیرکراون، كه توركیا له رێگای تۆپخانهو فڕۆكه پێشتر ئهو ناوچانهی بۆردوومانكرد.
له بارهی جێگری كردنی ئهو هێزانهی پێشمهرگه فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە رایگهیاندوه : ئەمە یەکەمجار نییە کە هێزی پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان بڵاودەکرێنەوە، کە هێزیش لەناوچانە کەم ببوون بەهۆی شەڕی داعش بوو بەو هۆیەوە تاوەکو ئاستێک لە بۆشایی لەو ناوچانە دروستبووە، ئێستا رەوشەکە باشترە و رەنگە بتوانین سوود لە بەشێکی هێزی پێشمەرگە ببینین لە چەند شوێنێکی هەستیاری ناوچە سنوورییەکان دابنرێن، ئەو ناوچانەشی بۆشایی تێدا دروستببوو لە نزیکی زاخۆ، هەم لیوای یەکی هێزی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانە چەند خاڵێکیان گرتووە، هەروەها هێزی فەرماندەیی دهۆکیش چەند خاڵێکیان گرتووە”.
ههروهها سوپا سالاری پێشمهرگه راشیگهیاندووه: “لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیاش شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی ئەو ناوچانەیان کردبوو، ئەوان پێیانخۆشە کە هاوئاهەنگییەک لەنێوان هێزی پاسەوانی سنوور و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت”.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە رۆژی 15-06-2020 ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی لەژێر ناوی (چڕنووکی هەڵۆ) بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان دەستپێکرد، لە رۆژی 17ـی هەمان مانگیش ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی بەناوی (چنگی پڵنگ) لە ناوچەی حەفتانین لە سنووری زاخۆ دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.