مەسرور بارزانی بۆ دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی 100 مەتری دەچێتە سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لە سەردانەکەیدا بەردی بناغەی شەقامی 100 مەترسی سلێمانی دادەنێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئازاد حەمە ئەمین بەدەزگا میدیایەکانی راگەیاند، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری دادەنێت و کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستپێدەکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژەکە لە تاسلوجەوە دەستپێدەکات بەرەو توونێلی پێشڕەو، سەرۆکی حکوومەت لە شوێنی دەستپێکردنەکە بەردی بناغەکەی دادەنێت، کە تێچووی پرۆژەکە 500 ملیار دینارە.